له‌م ماوەیه‌ی دواییدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق كۆمه‌ڵێك باڵیۆزی دەست نیشان كرد. ئه‌م باڵیۆزانه له ژمارەیه‌ك له ووڵاتانی جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی عێراق دەكه‌ن تاوەكو ووڵاته‌كه بگه‌ڕێنه‌وە بۆ ناو كۆمه‌ڵێ نێو نه‌ته‌وەیی و په‌یوەندی دیپلۆماتی له گه‌ڵ ووڵاتانی دیكه‌دا بگه‌ڕێته‌وە بۆ بارودۆخی جارانی پێش شه‌ڕ.
كاری دیپلۆماتانی عێراقی له ووڵاتانی جیهاندا و چۆنێتی دەستنیشانكردنیان بابه‌تی سه‌رەكی ئه‌مجارەی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوو.
میوانداری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هاوكار دەخیل شه‌ممۆ بوو و میوانه‌كه‌شی د. موحه‌ممه‌د سابیر باڵیۆزی عێراق له ووڵاتی چین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه بكه.