سه‌رۆك وەزیری یۆكرانی ڤكتۆر یانوكۆڤیچ سه‌ردانی عێراقی كردووە تاوەكو بارودۆخه‌كه له‌وێ هه‌ڵبسه‌نگێنێت و ڕادەی پێویستی مانه‌وەی سه‌ربازەكانی له عێراق بزانێت.
بڕیارە به‌ڕێز یانوكۆڤیچ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كاتی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر و سه‌رۆك وەزیرانی كاتی ئه‌یاد عه‌للاوی و كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكیدا كۆببێته‌وە.
پێشبینی دەكرێت پێداچوونه‌وەیه‌ك به سه‌ر ڕۆڵی ئاشتیخوازانی یۆكرانی له عێراق و به‌رژەوەندی ئابوری یۆكرانی له ووڵاته‌كه‌دا بكات تاوەكو بزانرێت یۆكرانیا به‌شداری ئاوەدانكردنه‌وەی عێراق دەكات یان نا.
ڕێبه‌ری یۆكرانی بێ له ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وانه له گه‌ڵ 1600 سه‌ربازی یۆكرانیدا كۆ دەبێته‌وە. جێی ئاماژە پێكردنه، له ماوەی بوونی هێزی یۆكرانی له عێراقدا 7 سه‌ربازی سه‌ر به هێزەكه‌یان گیانیان له دەستداوە و ئه‌مه‌ش به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی مانگی دەی داهاتوو كێشه‌ی بۆ ڕێبه‌ری یۆكرانی په‌یدا كردووە و فشاری كه‌مكردنه‌وەی ئه‌و هێزەی له سه‌رە.