پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك جۆن ئێدواردس به‌رگری له جۆن كێری كرد دوای ئه‌وەی كه له لایه‌ن ووته بێژەكانی كۆنگرەی نه‌ته‌وەیی كۆمارییه‌كانه‌وە به توندی ڕەخنه‌ی لێ گیرا بوو.
له ووته‌یه‌كدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێز ئێدواردس گوتی ووتارەكانی ئه‌وان له كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییه‌كان توڕە بونێك بووە كه جه‌ختی له‌سه‌ر به گژا چوونی دیموكراته‌كان كردووە، له بری ئه‌وەی بایه‌خ به بابه‌ته گرنگه‌كانی وەك كار و خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی بدرێت.
جێی باسه له دانیشتنه‌كانی كۆنگرەی نیشتمانی كۆماری‌دا زێڵ مڵه‌ر سیناتۆری دیموكراته‌كان گوتی ڕەخنه لێگرتنی دیموكراته‌كان له سه‌رۆك بوش ووڵاته‌كه بێ توانا دەكات.
له دواییدا، دیك چینی جێگری سه‌رۆك ڕایگه‌یاند كه سیناتۆر كێری پشتگیری له‌شكری ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووە و له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم تێ‌ناگات.
هه‌روەها به‌ڕێز ئێدوارد گوتی ئه‌و رەخنانه‌ی له ڕابووردووی شارەزایی به‌رگری نیشتمانی به‌ڕیز كێری گیرا بوون به هیچ جۆرێك ڕاست نه‌بوون.