له كاتماندووی پایته‌ختی نیپاڵ خۆپیشاندان له دژی موسوڵمانه‌كان ساز كراوە.
كاربه‌دەستان دەڵێن یه‌كێك له خۆپیشاندەرەكان كوژراوە و سێ كه‌سی تریش بریندار بووە كاتێك كه پۆلیس ته‌قه‌ی له قه‌رەباڵغیه‌كه كردووە دوای ئه‌وەی هێرشیان كردۆته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی میسری.
خۆپیشاندەرانیش له دژی سه‌ربڕینی دوانزدە نیپاڵی به بارمته گیراو له عێراق ناڕەزاییان دەردەبڕی و پێشتریش ئه‌مڕۆ بۆمبێك بۆ تاكه مزگه‌وتی شارەكه هه‌ڵدرا بوو گڕی به‌ردایه مزگه‌وته‌كه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌تی نیپاڵی هاتوچۆی له شارەكه‌دا قه‌دەغه كردووە و هه‌ڕەشه‌ی ته‌قه كردنی له هه‌رچ كه‌سێك كردووە كه سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاری قه‌دەغه كردنه بكات.