ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی عێراق ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه سوێندی دەست پێكردن به كارەكانیان خوارد له كاتێكدا كه توند و تیژی له ووڵاتدا به‌ردەوامه.
هه‌ر 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی گروپه نوژادییه‌كان و ئاینیه جوداكانی ووڵات دەكه‌ن، سیاسه‌تمه‌داری كورد د. فوئاد مه‌عسوم یان وەك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژارد. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش بڕیارە چاودێری حكومه‌ته‌كه بكات هه‌تاوەكو ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڵبژاردن له مانگی یه‌كی داهاتوودا ئه‌نجام دەدرێت.
ته‌نها له كاتێكی كه‌م پێش دەست پێكردنی كۆبوونه‌وەكه، كۆمه‌ڵێك هێرشی به هاوەن كرایه سه‌ر دەرەوەی بیناكه و بووە هۆی كوشتنی سیڤیڵیه‌كی عێراقی.
هه‌روەها ووتوێژەكان له نێوان حكومه‌ت و چه‌كدارانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕاوەستا به‌هۆی ئه‌وەی حكومه‌ت به داخوازییه‌كانی میلیشیاكان ڕازی نه‌بوو بۆ كردنه دەرەوەی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان له گه‌ڕەكی سه‌در.