ڕێبه‌رانی رووسیا و فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی رووسی ڤلادمیر پوتن له هاوینه هه‌واری سۆچی سه‌ر دەریای ڕەش كۆبوونه‌ته‌وە تاوەكو سهربارەت به كێشه‌كانی ووزەی ناوەكی و عێراق و هاوبه‌ندی نێوانیان ووتوێژ بكه‌ن.
به‌ڕێز پوتن و سه‌رۆكی فه‌رەنسی جاك شیراك و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی گێرهارد شرۆیدەر باسیان له به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێرانیش كرد.
ڕێبه‌ری ڕووسی ناڕەزایی خۆی دەربڕی به‌رامبه‌ر به زیاد بوونی ژمارەی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه چه‌كی ناوەكیان هه‌یه و گوتی مۆسكۆ دژی ئه‌وەیه كه ئێران چه‌كی له‌و جۆرەی هه‌بێت.
له‌و مه‌سه‌لانه‌ی تریش كه له ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وە سێ لایهنیهدا باسی لێكرا، پهیوەندییهكانی رووسیا به یه‌كێتی ئه‌وروپاوە بوو. هه‌روەها هه‌ر سێ ووڵات به توندی دژایه‌تی داگیر كردنی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكان له عێراقدا.
به‌ڕێز پوتن ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی دانووساندن سه‌بارەت به چه‌چنیا، به‌ڵام گوتی به‌و مه‌رجه‌ی سه‌روەری هه‌رێمی ڕووسی بپارێزرێت.
جێی باسه، به‌ڕێز شرۆیدەر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گه‌یشته سوچی، به‌ڵام به‌ڕێز شیراك به‌هۆی كێشه‌ی فڕاندنی دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌رەنسی له عێراقدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه گه‌یشته شوێنی كۆبوونه‌وەكه.