مه‌لای شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در بانگه‌شه‌ی لایه‌نگرانی كردووە و گوتویه‌تی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا شه‌ڕ له دژی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراقی ڕابگرن.
یاریدەدەرە باڵاكانی مه‌لای ڕادیكاڵه‌كانیش به نیازن له ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پلانه‌كانیان بۆ پێكهاتنی بزووتنه‌وەیه‌كی سیاسی گه‌ورە ڕابگه‌یه‌نن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاش سێ ڕۆژ له ڕاگرتنی شه‌ڕەكان له لایه‌ن میلیشیاكانی مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌درەوە له شاری نه‌جه‌ف هات.
له لایه‌كی ترەوە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دە‌نگی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا سروە عه‌بدولواحد پێمان ڕادەگه‌یه‌نێت كه دووەم ڕۆژی كۆبوونه‌وەكانی نێوان یاریدەدەرەكانی سه‌ر به مه‌لای شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌ردەوامه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.