د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وەزیری عێراقی له‌گه‌ڵ شاندەیه‌كی حكومه‌تی عێراقی گه‌یشتنه ئێران و له‌وێ له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كه‌مال خه‌رازی كۆبوونه‌وە.
به‌ڕێز كه‌مال خه‌رازی له ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا گوتویه‌تی هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له عێراقدا هه‌بێت كاردانه‌وەیه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی نه‌ته‌وەیی ئێران‌دا هه‌یه. هه‌روەها گوتیشی بوونی په‌یوەندییه‌كی باش و ته‌بایی نێوان عێراق و ئێران یه‌كێكه له داخوازییه‌كانی حكومه‌تی ئێرانی.
هه‌ردوو لاش ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وەی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چارەسه‌ركدنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵات پێك بهێنن.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و فایله د‌ەنگیه‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.