ئاژانسی هه‌واڵی ڕەسمی ئێران ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا سه‌رۆكی بیرۆی به‌غدای ئاژانسه‌كه‌یان ئازاد كراوە پاش ئه‌وەی له لایه‌ن پۆلیسی عێراقیه‌وە بۆ نزیكه‌ی سێ هه‌فته دەستگیر كرابوو.
به‌ردانی موسته‌فا داربان هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی بۆ تاران.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ئاماژەی به‌وە نه‌دابوو كه ئه‌و دوو كارمه‌ندەی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز داربان دەستگیر كرابوون هێشتا له زیندان دان یان نا و حكومه‌تی عێراقیش سه‌بارەت به دەستگیر كردنی ئه‌و سێ ڕۆژنامه‌وانه ئێرانیه هیچ تێبینیه‌كی نه‌داوە.
تارانیش هێشتا به شوێن چارەنووسی هه‌واڵی دیپلۆماتی فه‌رەیدوون جیهانی دەگه‌ڕێن كه له چواری مانگی هه‌شته‌وە له سه‌ر ڕێگای به‌غدا بۆ كه‌ربه‌لا دیار نه‌ماوە و باوەڕدەكرێت كه فڕێندرابێت.