پۆلیسی عێراقی له شاری كه‌ركوك مینێكی سه‌ر شه‌قام چێنراویان پووچه‌ڵ كردۆته‌وە كه له‌سه‌ر ڕێگای چوون بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور دانرا بوو.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی عێراقی هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕەكی عه‌مه‌ل ئه‌لشه‌عبی و چه‌ند كه‌سێكی گومانلێكراویان دەستگیر كردووە و دەستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووە.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.