كۆڵن پاوەڵ وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆنی پایته‌خت بۆ په‌یامنێرانی ژاپۆنی قسه‌ی كردوو داوای له حكومه‌ت و ڕێبه‌رانی كارداری ژاپۆنی كرد كه هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێران هه‌بێت كه نایه‌وێت بایه‌خ به‌و نیگه‌رانیانه بدات كه دەربارەی سازكردنی چه‌كی ناوەكی به شێوەیه‌كی نهێنیه‌وە په‌یدا بوون.
به‌ڕێز پاوەڵ دەڵێت: ئێمه هیوادارین له كاتێكدا كه ژاپۆن چاودێری په‌یوەندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دەكات، هه‌موو ئاڵوگۆڕە بازرگانیه‌كانی نێوانیشیان له به‌ر چاو بگرێت و دڵنیا بێت له‌وەی كه ئێران به شێوەیه‌كی به‌ر پرسیارانه ڕەفتار دەكات.
به‌ڕێز پاوەڵ له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی كه‌لێن و كه‌له‌به‌ری خراپی له چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه‌یدا به‌دی كردووە. ئێرانیش سه‌رباری ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ سێ وەزیری دەرەوەی ووڵاتانی ئه‌وروپیدا، هێشتا له چالاكیانه‌ی زاخ كردنی یۆرانیۆم هه‌ر به‌ردەوامه، به تایبه‌تی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی دروستكردنی چه‌كی ناوەكیدا به‌كاریان دێنێت.
ئێران هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوەكو دەدات و به كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وەیی دەڵێت " ئێوە هه‌رچیه‌ك دەڵێن بیڵێن... ئێمه به‌ردەوام دەبین و له سه‌ر ڕێگای خۆمان لانادەین."
به‌ڕێز رچارد لوگار ی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوەندییه‌كانی دەرەوەی سه‌نه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ چه‌ناڵی فۆكس نیوز Fox News قسه‌ی كردوو ئه‌میش له لای خۆیه‌وە نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێران نیشاندا‌و گوتی " دەبێت ئێمه زۆر توند بین" " ئه‌وەی ڕاستیشه ئێران به‌رەو به‌كارهێنان و تاقیكردنه‌وەی ئه‌و چه‌كه یۆرانیۆمانه دەڕوات كه هه‌یه‌تی، ئه‌وان تا ئێستا به ئاشكراییه‌وە ئه‌نجامیان داوە و هه‌ندێك كه‌سانیش له ئێران ئه‌وە به مافی سه‌روەری خۆیانی دادەنێن و توانا و مافی ئه‌وەیان هه‌یه دروستی بكه‌ن و به‌كاری بهێنن."
دەسته‌ی به‌ڕێوبردنی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیش جارێكی تر له مانگی نۆدا كۆدەبنه‌وە و باس له مه‌سه‌له‌ی ئێران دەكه‌ن.
سیناتۆر لوگار دەڵێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری ئه‌وە دەكات كه ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێران بخاته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان. زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانیش ڕازین به ڕاگرتنی ئه‌و پلانه‌ی ئێران بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوەكی.