ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆمیته‌ی به‌ر پرس بۆ چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوارەكان له شاری كه‌ركوك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وەی كۆمیته‌كه‌یان سازادا.
جێی باسه، ئه‌م كۆمیته‌یه ئه‌ندامه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كه‌مایه‌تیه‌کانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك دەكه‌ن و هه‌وڵی چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌ورەی ئه‌و خه‌ڵكه دەدەن كه له كاتی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسه‌ین دا له جێگه و ماڵ و شوینی خۆیان ڕاگوێزرا بوون.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.