وەزیرانی ژینگه و په‌روەردەی عێراق له ماوەی دوو هێرشی جودای ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیل‌دا نیشانه كراون. هه‌ردوو كاربه‌دەستان بێ ئه‌وەی زیانیان پێبگات له هێرشه‌كان دەرباز بوون، به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وە پێنج كه‌س كوژراوە.
ئه‌و هێرشانه‌ش له كاتێكدا ڕوویدا كه هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ردەوام بوون له‌سه‌ر بۆمبارانكردنی نیشانه‌كانی شاری نه‌جه‌ف به تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆ ماوەی سێ هه‌فته‌یه میلیشیاكانی لێ كۆبۆته‌وە.
موشه‌خه‌ت موئمن وەزیری ژینگه‌ی عێراقی له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه ڕزگاری بووە كه له گه‌ڕەكی ئه‌لقادسیه له به‌غدا كراوەته سه‌ر كاروانه‌كه‌ی و بۆته هۆی كوشتنی پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی.
له ماوەی هێرشێكی تردا كه له هه‌مان كاتی هێرشی یه‌كه‌مدا له به‌غدا ڕوویداوە، سامی موزەفه‌ری وەزیری په‌روەردەی عێراقی كاروانه‌كه‌ی به‌ر هێرشی بۆمبێكی چێنراوی سه‌ر شه‌قام بووە و بریندار نه‌بووە.
یاخیبوان هه‌وڵدەدەن كاربه‌دەسته باڵاكانی عێراق بكوژن تاوەكو پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ حكومه‌تی كاتی عێراقی ناجێگیر بكه‌ن و نه‌هێڵن.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.