ئه‌ندەنوسیا دەڵێت له‌و ڕاپۆرتانه دەكۆڵێته‌وە كه دەڵێن یه‌كێ له ووڵاتیه‌كانی له عێراق كوژراوە.
زانیاریه‌كان له عێراقه‌وە ئاماژەیان به‌وە كردووە ئه‌و وولاتیه ئه‌ندەنوسیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له بۆسه‌یه‌كدا له شاری موسڵ كوژراوە.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كوشتنه پشت ڕاست بكرێته‌وە ئه‌وا مانای وایه بۆ یه‌كه‌م جارە ووڵاتیه‌كی ئه‌ندەنووسی له عێراق بكوژرێت له‌وەتای ساڵی پارەوە كه به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هێرشكرایه سه‌ر عێراق.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان دەڵین قوربانیه‌كه كارمه‌ندی كۆمپانیای سیمینسی ئه‌ڵمانی بووە.