ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه كوژراوە ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ناوی شێرزاد حه‌سه‌ن حه‌مه ئه‌مینه. پۆلیس دەڵێت ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له درەنگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌رەو ماڵی خۆی له گه‌ڕەكێكی عه‌رەب نیشینی شاری كه‌ركوك دەڕۆیشت كاتێك چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه به‌و ناوەدا به ئوتومبیله‌كه‌ی تێپه‌ڕیوە ته‌قه‌ی لێكردووە و كوشتویه‌تی.
جێی باسه، له مانگی ڕابوردوشدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری سه‌ر به ی.ن.ك له‌و شارەدا كوژراوەو پۆلیسی شارەكه‌ش دەڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆرە تاوانانه ئه‌نجام دەدەن هه‌وڵی په‌یدابوونی ئاژاوە و نا دۆستی نێوان كوردەكان و عه‌رەبه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دەدەن.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گویگرتن له ته‌واوی ئه‌م راپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.