نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان یادی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ته‌قینه‌وەكه‌ی به‌ردەم بنكه‌ی سه‌رەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له به‌غدا دەكه‌نه‌وە كه تیایدا 22 كه‌س كوژرا و له ناویاندا نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێكخراوەكه له عێراق سێرجێۆ ڤیه‌را دیمێللۆ گیانی له دەستدا.
كاربه‌دەستانی نه‌ته‌وە یه‌کگرتووەكان له نیۆرك و جنێڤ و عه‌ممان به‌و بۆنه‌یه‌وە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا یادی ئه‌و هێرشه‌ی 19 مانگی هه‌شتی ساڵی ڕابووردوو دەكه‌نه‌وە.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ئامادەی مه‌راسیمه‌كانی جنێڤ دەبێت و له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش دا سه‌ردانی ڕزگاربووەكان و خێزانی قوربانیه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی كرد.
ئه‌و هێرشه و پێویستی ئاسایشی زیاتر له عێراقدا، بوونه هۆی كشانه‌وەی كارمه‌ندەكانی ن.ی له ووڵاته‌كه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا نوێنه‌ری نوێی تایبه‌تی ن.ی ئه‌شرەف جیهانگیری به ڕەگه‌ز پاكستانی گه‌یشته به‌غدا و بڕیارە دەست بكاته‌وە به كارەكانی ڕێكخراوەكه‌یان له عێراقدا.