حكومه‌تی عێراقی هه‌ڕەشه‌ی له چه‌كدارانی شیعه‌كان كرد به‌وەی ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان بێ چه‌ك نه‌كه‌ن ئه‌وا هێرش دەكرێته سه‌ریان. ته‌نها له دوای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه به چه‌ند سه‌عاتێك، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له شاری نه‌جه‌ف دەستی پێكردەوە.
پۆلیس دەڵێت به هاوەن هێرش كراوەته سه‌ڕ بنكه‌یه‌کی پۆلیسی شارەكه‌و بۆته هۆی كوشتنی حه‌وت پۆلیس و بریندار بوونی 20 كه‌سی تر.
له شوێنه‌كانی تری شارەكه‌دا، دەنگی ته‌قه و ته‌قینه‌وە دەبیسترا و میلیشیاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ر له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لیدا خۆیان شاردۆته‌وە.
له هه‌مان كاتدا له به‌غدا، به بۆمب و هاوەن هێرش كراوەته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه له‌وێ بینای كاربه‌دەستانی حكومه‌تی عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكی لێیه. له‌و هێرشه‌دا هیچ قوربانیه‌ك نه‌كه‌وتۆته‌وە.