نوێنه‌رانی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی دەڵێن مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕازی بووە به‌وەی گروپه‌كه‌ی بێ چه‌ك بكات و له شاری پێرۆزی نه‌جه‌ف بكشێته‌وە.
ئه‌م هه‌واڵه له چوارەم ڕۆژی كۆنگرەی نیشتمانی نوێ‌دا هات كه شاندەیه‌كیان بۆ لای موقته‌دا ئه‌لسه‌در نارد بوو. سه‌در ئه‌م هه‌واڵه‌ی له شاری نه‌جه‌فه‌وە بۆ بنكه‌كه‌یان له به‌غدا نارد بوو و ئه‌وانیش نامه‌كه‌یان بۆ كۆنگرەكه نارد.
هه‌ر به خوێندنه‌وەی ئه‌و نامه‌یه له لایه‌ن ڕێكخه‌ری كۆنگرەكه سه‌فیه ئه‌لسوحه‌یلیه‌وە، به چه‌پڵه لێدانێكی زۆرەوە پێشوازی له‌و ڕاگه‌یاندنه له لایه‌ن ئامادە بووانی هۆڵه‌كه‌وە كرا.
خانم سۆفیه گوتی "ئێمه نامه‌یه‌كمان له ئۆفیسی موقته‌دا ئه‌لسه‌در له نه‌جه‌فه‌وە پێگه‌یشتووە و دەڵێت ئه‌و به‌و مه‌رجانه ڕازییه كه كۆنگرەی نیشتمانی دایناوە."