پۆلیسی عێراقی دەڵێن یارمه‌تی ئازاد كردنی ووڵاتیه‌كی ئوردونیان داوە كه باوەڕ دەكرێت له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا فڕێنرابن.
كاربه‌دەستانی پۆلس دەڵێن له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا كارمه‌ندێكی بانكی ئوردونی به ناوی سامر ته‌مه‌ڵڵا حوسه‌ین ته‌مه‌ڵڵا له شاری كه‌ربه‌لا ڕزگار كراوە.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رەنسی دەڵێت دوو كه‌س له فڕێنه‌رانی ئه‌و ئوردونیه دەستگیر كراون له كاتێكدا كه سیانی تر خۆیان دەرباز كردووە و ڕایان كردووە.
گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراقدا له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایدا، دەیان كه‌سی بیانیان وەك بارمته گرتووە. به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سه به بارمته گیراوانه‌ش ئازاد كراون، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان كوژران.