مووشه‌كێك بۆ بازاڕێكی شاری موسڵ له باكوری عێراق هه‌ڵدراوە و بۆته هۆی كوشتنی پێن كه‌سی سیڤیڵ.
له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت له پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە 10 كه‌سی سیڤیڵیش بریندار بووە و تا ئێستا نازانرێت كێ ئه‌نجامدەری ئه‌و ڕووداوەیه.
له ناوەڕاستی به‌غدادیش ته‌قینه‌وەیه‌كی تر له نزیك شوێنی به‌ستنی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی ڕوویداوە كه له‌وێ سه‌ركردە ئاینی و سیاسی و سیڤیلیه‌كان كۆبوونه‌ته‌وە تاوەكو ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانی كاتی پێك بهێنن. له ئه‌نجام ئه‌و ڕووداوەدا، هیچ قوربانیه‌ك نه‌كه‌وتۆته‌وە.
په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكاش له به‌غدا پێمان ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا ڕەوشی كۆنگرەكه زۆر بێ سه‌ر و شوێنه و خه‌ڵكێكی زۆر دڵگرانن و به پرۆسه‌كه خۆشحاڵ نین.