غازی ئه‌لیاوەری سه‌رۆكی كاتی عێراقی بۆ جارێكی تر به‌ڵێنی داوە به ڕاگرتنی ئه‌و جه‌نگاوەرە كوردانه‌ی توركیا كه له ناو باكوری عێراقه‌وە هێرش دەكه‌نه سه‌ر توركیا.
هه‌روەها سه‌ركردەی عێراقی هۆشداری ئه‌وەشی داوە كه تاوەكو حكومه‌تی عێراقی له‌شكرەكه‌ی كه‌رەسته‌و دەزگای پێویستی دەدرێتێ و ڕادەهێنرێت، له‌ناوبردنی بنكه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه له باكوری عێراق كاتی دەوێت.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له دووەم ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پایته‌ختی توركیا، ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو. هه‌روەها داوای له‌و سه‌رمایه‌دار و كارگوزەرانه‌ی توركیای كرد كه له‌ئه‌نقه‌رە كۆبوونه‌وەته‌وە، جارێكی تر دەست بكه‌نه‌وە به كارەكانیان له عێراق و هاوبه‌شی بازرگانی نێوان هه‌ردوو ووڵات بگه‌ڕێنه‌وە بارودۆخی پێش شه‌ڕی كه‌نداوی ساڵی 1991.