كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن له ئه‌نجام هێرشێكی به هاوەن له ناوەڕاستی به‌غدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە حه‌وت كه‌س كوژراوە و زیاتر له 40 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
ئه‌و هێرشه له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی پایته‌ختدا ڕوویداوە و بینایه‌ك و چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ناو بردووە.
له هه‌مان كاتدا، كۆنگرەی نیشتمانی به به‌شداربوونی ژمارەیه‌ك له سه‌ركردە سیاسی و ئاینیه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه بۆ جارێكی تر كۆبوونه‌ته‌وە و هه‌وڵی هه‌ڵبژاردنی 100 ئه‌ندامی كاتی ئه‌نجومه‌نه‌كه دەدەن به‌و هیوایه‌ی تاوەكو ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ڵبژاردنی گشتی بڕیاردراو له ساڵی داهاتوودا به ئه‌نجام دەگه‌یه‌ندرێت، ڕێبه‌رایه‌تی ووڵاته‌كه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ش بڕیاریان داوە شاندێك بۆ نه‌جه‌ف بنێرن تاوەكو كۆتایی به‌و ڕووبه‌روو بوونه‌وەیه بهێنریت كه له نێوان هێزەكانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و میلیشیاكانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكاندا هه‌یه.
به‌ڵام كاتی ڕۆیشتنی ئه‌و شاندە بۆ ئه‌و شارە پیرۆزەی شیعه‌كان ئاشكرا نیه و ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه شه‌ڕی نوێی تیادا ڕوویداوە.