ووتوێژ بۆ به‌كۆتایی هێنانی توندوتیژی له شاری نه‌جه‌ف به‌بێ گه‌یشتن به هیچ رێكه‌وتنێك كۆتایی پێ هات. راوێژكاری نیشتیمانی عیراقی مۆفه‌ق ئه‌لروبه‌یعی هێچ هۆیه‌كی رانه‌گه‌یاند بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كان.
نوێنه‌رێكی مه‌لای توندرێی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌یاد عه‌للاوی گرت بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ووتوێژه‌كان و ووتی به‌رێز عه‌للاوی داوای له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌كه‌ی كرد كه‌وا دانوستاندنه‌كان به كۆتایی بێنن.
هه‌شت رۆژی شه‌ڕو پێكدادانی شاری نه‌جه‌ف له رۆژی هه‌ینی كه‌متر بوو له كاتی ده‌ستپێكردنی ووتوێژه‌كان. ئه‌مرۆ شه‌مه‌ش به هه‌زاران له پشتیوانانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری نه‌جه‌ف بۆ پیشاندانی پشتیوانیان بۆ ئه‌لسه‌در.