وەرگێڕێكی كورد كه له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك له عێراق كار دەكات له ئه‌نجامی بۆسه‌یه‌كی دانراودا بۆیان گیانیان له دەستداوە.
وەرگێڕ سه‌باح نوری ته‌مه‌ن 22 ساڵ له ئه‌نجام خه‌ستی بریندارییه‌كه‌ی گیانی له دەستداوە پاش ئه‌وەی چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشی كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یان. وەرگێڕێكی تریش بریندار بووە كه هه‌ر له هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبیله‌دا بووە كه به‌ڕێز نوری تیادا بوو.
ئه‌م ڕووداوە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ڕوویداوە كاتێك كه هه‌ردوو وەرگێڕەكه له شاری تكریته‌وە گه‌ڕاونه‌ته‌وە به‌رەو بنكه‌ی هێزی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك.