مه‌ڕاسیمی كردنه‌وە و دەستپێكردنی ئۆڵۆمپیادی بیست و هه‌شت هه‌مینی ئه‌م هاوینه له ژێر ئاسایشێكی توندا دەست پێدەكات كه له مێژووی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادا ڕووینه‌داوە.
مه‌راسیمی كردنه‌وەی یارییه‌كان بڕیارە له كاتژمێر 17:45 ی كاتی جیهانی دەست پێبكات كه ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وەی سازكردنی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادە بۆ یۆنان، ئه‌و شوێنه‌وەی كه لێوەی دەستی پێكردووە.
زیاتر له 10،000 هه‌زار یاریزان و 202 نوێنه‌ری ووڵاتانی جیهان به‌شداری ڕێپێوانی مه‌راسیمی کردنه‌وەی یارییه‌كانیان كردووە.
وەرزشه‌وانی ئه‌مریكی كارڵ لویس كه تا ئێستا بۆ نۆ جار له یارییه‌كانی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادا قارەمانێتی به دەست هێناوە مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی هه‌ڵگرتوو له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گه‌یاندییه ئه‌كرۆپۆلس. له‌وێ داییه دەست وەرزشه‌وانێكی یۆنانی به ناو نكی باكۆگیانی و ئه‌ویش له یه‌كێك له په‌رستگا هه‌رە مێژووییه‌كانی یۆنان‌دا دایناوە و به درێژایی ئه‌و شه‌وەدا داگیرساوە.