شه‌ڕ و پێكدادان له شاری نه‌جه‌ف كه‌م بۆته‌وە و كاربه‌دەستانی حكومه‌تی و یاریدەدەرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان هه‌وڵی دانوساندن دەدەن بۆ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕە خوێناویه‌ی كه نۆ ڕۆژی خایاند.
چه‌ند ڕاپۆرتی جودا جوداش بڵاو بۆته‌وە كه برینداربوونی سه‌در ڕادەگه‌یه‌نن. یاریدەدەرەكانی دەڵێن به‌ڵێ بریندار بووە، به‌ڵام وەزیری ناوخۆی عێراقی گومانی له‌و هه‌واڵه هه‌یه.
له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف، هێزەكانی ئه‌مریكا و عێراق ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ چهكدارەكاندا پێكدا هاتوون كه تا ئێستا دەستیان به‌سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی و شوێنه‌وارە پیرۆزەكانی ئه‌و شارەدا گرتووە. هه‌روەها پێكدادان له شاری كوفه‌ش ڕوویداوە.
له شاری فه‌للوجه‌ی خۆرئاوای به‌غدا، ئه‌مریكا به فڕۆكه شارەكهی بۆمباران كردووە و له به‌غداش به هه‌زاران له لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپیشاندانیان سازداوە.