ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه سیناتۆری سه‌ر به دیمۆكراته‌كان جۆن كێری دابووی و گوتوبوی به ئاگادارییه‌كی زۆرەوە له دژی تیرۆر دەجه‌نگین بۆته مایه‌ی ئه‌وەی هه‌ردوو لایه‌نی به‌ربژار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا یه‌كتری تاوانبار بكه‌ن.
به‌ڕێز كێری به‌ربژاری پارتی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی له ماوەی كۆنگرەیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی قه‌بارە بچو‌وكدا له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
جێگری سه‌رۆك به‌ڕێز دیك چینی گوتویه‌تی به‌ڕێز كێری له بنه‌ڕەتی شه‌ڕی دژ به تیرۆر تێنه‌گه‌یشتووە و گوتویه‌تی ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڕەشه له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا دەكه‌ن و و خه‌ڵكی بێ گوناه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دەكوژن، پێوستی به ڕەفتارێكی نه‌رم نیه... دەبێت ئه‌وانه له‌ناو ببرێن.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی جۆن كێرری بۆ سه‌رۆكایه‌تیش وەڵامیان داوەته‌وە و گوتویانه ئه‌و تێبینیانه ته‌نها چه‌واشه‌كردن و سه‌رلێشێواندنه و باسیان له قسه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابووردووی سه‌رۆك بوش كردووە كه گوتوبوی ووڵاته‌كه پێویستی به‌وەیه له چۆنێتی هێرشكردنه سه‌ر گومانلێكراوە تیرۆرسته‌كاندا نه‌رم بێت و به ئاگادار بێت.