ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان به تێكڕایی دەنگ ڕازی بوون له‌سه‌ر درێژكردنهوەی ماوەی كارەكانی ن.ی له عێراقدا بۆ یه‌ك ساڵی تر.
دەنگدان له‌سه‌ر بڕیاری 1557 ی ساڵی 2004 ی به به‌شدار بوونی هه‌موو ئه‌ندامان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به ڕێژەی 15 دەنگ به‌رامبه‌ر به سفر دەنگی قه‌بوڵ كرا.
ئه‌و بڕیارە جه‌ختی له‌سه‌ر پێشنیارەكانی هه‌فته‌ی ڕابووردووی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان كرد. له‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ڕیز ئه‌ناندا كه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كردبوو تیایدا داوای به‌ردەوام بوونی كاركردنی ن.ی له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی و پارته سیاسیه‌كانی كردبوو. هه‌روەها كاركردن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێی عێراق و كۆمه‌ڵی ووڵاتانی خۆبه‌خش له پێناو به‌رەو پێش بردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری ووڵاته‌كه كه به شه‌ڕ وێران بووە.
به‌ڵام له هه‌مان ڕاپۆرتدا، به‌ڕێز ئه‌نان باسی له‌وەش كردەوە كه‌وا كێشه‌ی ئاسایش گه‌ورەترین به‌ربه‌سته له به‌ردەم كارمه‌ندانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یهكگرتووەكاندا.