هێزەكانی ئه‌مریكا و عێراق دەستیان كردووە به هێرشكردنه سه‌ر شارەكانی نه‌جه‌ف و كوفه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵیكدا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و میلیشیا سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی كه لایه‌نگری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكانن.
ڕاگه‌یاندنێكی هێزی نێونه‌ته‌وەیی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا دەڵێت ئارمانجی هێرشه‌كانیان بڵاوەپێكردنی میلیشیاكانه و نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی مزگه‌وته‌كان وەك بنكه‌ی دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان. هه‌رچه‌ندێكیشه له‌شكری ئه‌مریكی دەڵێت نیشانه‌كانیان مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی و مزگه‌وتی كوفه ناگرێته‌وە.
له نه‌جه‌ف دووكه‌ڵێكی ڕەش به ئاسماندا بڵاوبۆووە پاش ئه‌وەی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا شوینه‌كانی میلیشیكانیان بۆمباران كردوو یه‌كێك له نیشانه‌كانیشیان نزیك ماڵی موقته‌دا ئه‌لسه‌در بوو. له‌و شارەدا هه‌موو دوكان و بازاڕەكان داخراوە و به‌شی زۆری خه‌ڵكه سیڤیله‌كه شارەكه‌یان به‌جێهێشتووە.
له به‌غدا، میلیشیاكان هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و له به‌سرەش لایه‌نگرانی ئه‌و چه‌كدارە شیعانه هه‌ڕەشه‌ی ته‌قاندنه‌وەی بیرە نه‌وته‌كانیان كردووە، ئه‌گه‌ر هاتوو هێزەكانی ئه‌مریكا له شاری نه‌جه‌ف نه‌كشێته‌وە.
له هه‌ردوو شاری به‌غدا و به‌سرەش له دژی هێرشكردنه سه‌ر شاری نه‌جه‌ف خۆپیشاندانیان ساز كردووە.