ڕێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ یاخود لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وەیی بانگه‌شه‌ی حكومه‌تی سوریا دەكات له مردنی دوو به‌ندكراوی كورد بكۆڵێته‌وە كه باوەڕدەكرێت له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌داندا گیانیان له‌دەست دابێت. هه‌رچ كه‌سێك كه به‌رپرسی ئه‌و كارەیه و دۆزرایه‌وە ئه‌وا دەبێت ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وەی دادگایی بكرێته‌وە.
ڕێكخراوی ئه‌منستی دەڵێت ئه‌حمه‌د مه‌مۆ كه‌نجۆ و ئه‌حمه‌د حوسه‌ین حه‌سان هه‌ردووكیان له‌م مانگه‌دا گیانیان له دەستداوە. ئه‌و گروپه دەڵێت ئه‌وان باوەر دەكه‌ن هه‌ردووكیان بێ بوونی هیچ تاوانێك له‌سه‌ریان دەستگیر كرابوون.
به‌ڕێز كه‌نجۆ به‌هۆی لێدان و ئازاردانه‌وە زیان به مێشكی گه‌یشتووە و پاش ئازادكردنی له ماڵه‌كه‌ی خۆی گیانی له دەستداوە.
به‌ڕێز حه‌سه‌نیش هه‌ر له زیندانی دەزگای زانیاری له‌شكری سوری مردووە و ته‌رمه‌كه‌ی پێش ئه‌وەی له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وە ببینرێت نێژراوە.
تا ئێستاش سوریا له‌م بارەیه‌وە هیچ تێبینیه‌كی نه‌داوە.