هێزەكانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له دژی میلیشیای شیعه‌كان له ناوەڕاست و باشوری عێراق دەجهنگێن، ئه‌مه له كاتێكدا كه حكومه‌تی كاتی عێراق هه‌وڵدەدات كۆتایی به‌و ڕاپه‌ڕینه بهێنێت كه له هه‌فته‌ی ڕابووردووە بۆته هۆی كوشتنی دەیان كه‌س.
له نه‌جه‌ف، له‌شكری ئه‌مریكی گوتویه‌تی له‌گه‌ڵ هێزەكانی عێراقیدا خۆیان ئامادە دەكه‌ن تاوەكو هێرش بكه‌نه سه‌ر لایه‌نگرە چه‌كدارەكانی مه‌لای شیعه ڕادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
جێگری سه‌رۆكی كاتی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بانگه‌شه‌ی هێزە نێونهتهوەییهكانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا كردووە شاری نه‌جه‌ف جێهێڵن و ته‌نها سه‌ربازە عێراقیه‌كان بتوانن به‌رگری له شاری پیرۆزی شیعه‌كان بكه‌ن.
له لایه‌كی ترەوە، له شاری عیمارەش هێزەكانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ چه‌كداراندا له شه‌ڕ دا بوون و له ئه‌نجامدا 10 چه‌كدار كوژراوە.