كاربه‌دەستانی پزیشكی له عێراق دەڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له ناو بازاڕێكی قه‌رەباڵغی گوندێكی باكوری به‌غدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وە 6 كه‌س كوژراوە و 10 كه‌سی تریش بریندار بووە.
هه‌روەها له ماوەی هێرشێكدا بۆ سه‌ر گوندێكی باشوری پایته‌خت، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار سه‌ركردەیه‌كی سیاسی سه‌ر به شیعه ڕادیكاڵهكانیان كوشتوە كه به‌و ناوچه‌یه‌دا به ئوتۆمبیل تێپه‌ڕیوە. كاربه‌دەستان دەڵین ئه‌و كوژراوە كاربه‌دەستێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامیه له عێراق و له حكومه‌تی كاتی عێراقیدا نوێنه‌رایه‌تی كراون.
له هه‌مان كاتدا، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزەكانی ئه‌مریكا و چه‌كدارەكانی مه‌لای شیعه ڕادیكاڵه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له شاری نه‌جه‌ف و نزیك شاری كوتی باشوری عێراق به‌ردەوامه.