دادوەرێكی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و برازاكه‌ی سه‌لیم چه‌له‌بی داوە.
سه‌لیم چه‌له‌بی كه ئێستاكه له به‌ریتانیایه، ڕووبه‌ڕووی تاوانی كوشتن كراوەتهوە. ئه‌ویش ڕەتی تاوانی كوشتنی وەزیری دارایی پێشووی عێراقی كردۆته‌وە و ئه‌و تاوانبار كردنه‌ی به كارێكی ناشرین له‌قه‌ڵه‌م داوە و گوتویه‌تی ئه‌و هۆشدارییه پاڵپێوەنه‌رێكی سیاسی له دواوەیه.
له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌دا، سه‌لیم چه‌له‌بی بۆ رادیۆی به‌ریتانی قسه‌ی كردوو گوتی ئه‌و دەیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وە ووڵات تاوەكو بێ تاوانی خۆی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام دەشترسێت له‌وەی كه پۆسته‌كه‌ی ئێستای وەك سه‌رۆكی دەسته‌ی دادگایی كردنی دكتاتۆری پێشوی عێراقی سه‌دام حوسه‌ینی له دەست بچێت.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیش له لای خۆیه‌وە گوتویه‌تی له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می داهاتوودا له ئێرانه‌وە بۆ عێراق دەگه‌ڕێته‌وە تاوەكو له دژی ئه‌و تاوانانه كاربكات كه ڕووبه‌ڕووی كراوەتهوە.