سه‌رۆك وه‌زیری كاتی عیراق ئه‌یاد عه‌للاوی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ره‌دانی شاری پیرۆزی نه‌جه‌فی كرد‌و داوای له خراپكاران كرد كه چه‌كه‌كانیان دانێن. به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌م داخوازیه، دانیشتوانی نه‌جه‌ف ده‌ڵێن شه‌رو پێكدادان ئه‌مرۆ بۆ رۆژی چواره‌م له نێوان خراپكاران و هێزه‌كانی ئه‌مریكی له‌و شاره به‌رده‌وام بوو. شه‌رو لیكدان هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ له شاری سه‌در له به‌غداش ده‌ستی پێكرده‌وه. ده‌سه‌لاتداران ده‌ڵێن له بیست و چوار كاتژمێری رابردوو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چل و سێ كه‌س له‌م هه‌ردوو شوێنه كوژراون. هاوكات، حكومه‌تی كاتی عیراق بریاریدا كه‌وا دووباره سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بسه‌پێنێت كه تاوانی كوشتن و بلاوكردنه‌وه‌ی موخه‌ده‌رات ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ره‌شه له پاراستنی نیشتیمانی عیراق ده‌كه‌ن.