Accessibility links

هێزی مارینزی ئه‌‌مریكی و چه‌‌كداره پشتیوانه‌‌كانی ئه‌‌لسه‌‌در بۆ رۆژی سێیه‌‌م له شاری نه‌‌جه‌‌ف رووبه‌‌رووی یه‌‌ك بوونه‌‌وه - 2004-08-07


هێزی مارینزی ئه‌‌مریكی و چه‌‌كداره پشتیوانه‌‌كانی مه‌‌لای توندرێی شیعه موقته‌‌دا ئه‌‌لسه‌‌در ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه بۆ رۆژی سێیه‌‌م له شاری نه‌‌جه‌‌ف رووبه‌‌رووی یه‌‌ك بوونه‌‌وه، هاوكات سه‌‌رۆك وه‌‌زیری كاتی عیراق ئه‌‌یاد عه‌‌للاوی بریارێكی لێخۆشبوونی راگه‌‌یاند له هه‌‌وڵیكی بۆ راگرتنی خراپكاری له‌‌و وولاته. ئه‌‌یاد عه‌‌للاوی له كۆنفرانسێكی ده‌‌نگوباسان له به‌‌غدا رایگه‌‌یاند كه‌‌وا ئه‌‌م بریاره ئه‌‌و كه‌‌سانه ده‌‌گرێته‌‌وه كه تاوانی بچوكیان ئه‌‌نجام داوه. له شاری نه‌‌جه‌‌فیش، چه‌‌كداره پشتیوانه‌‌كانی ئه‌‌لسه‌‌در له شه‌‌قامه‌‌كانی ئه‌و شاره بلاوبونه‌‌‌وه‌‌و شه‌‌ر ولێكدانی جودا جودا له ناو و ده‌‌وروبه‌‌ری گۆرستانی گه‌‌وره‌‌ی ئه‌‌و شاره روویاندا.

XS
SM
MD
LG