پهیوەندییهكانی نێوان عێراق ئێران تهوەرەی سه‌رەكی بابه‌تی ئه‌مڕۆی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
په‌یوەندی نێوان ئه‌م دوو ووڵاته زۆر مه‌سه‌له له‌خۆ دەگریت. وەك مێژووش بۆمان دەگێڕێتهوە، نیوانی ئه‌م دوو ووڵاته زەنگین به نه‌وته به گه‌لێ هه‌ڵكشان و داكشاندا تێپهڕیووە. دۆستایه‌تی هه‌بووە، به‌ڵام متمانه به‌یه‌ك كردن نه‌بووە.
گه‌لێ جاریش قه‌یرانه‌كانی نێوانیان بۆته مایه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت و قورس كه دواترینیان شه‌ڕی ساڵانی هه‌شتاكان بووە.
له‌م په‌ڕی دۆستایه‌تی بۆ ئه‌و په‌ڕی دوژمنایه‌تی، ئه‌و دۆستایه‌تیه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك بووە؟ ئایا ئه‌و بنچینانه هێندە له‌رزۆك بوون له‌گه‌ڵ داڕمانیدا به شه‌ڕ كۆتایی بێت. ئه‌ی ئێستا چی له ئارادایه؟
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فهرمانڕەوایهتی كردنی پێشووی عێراق و هه‌ندێ له گه‌ورە كاربه‌دەستانی ئێستای حكومه‌تی كاتی ناوبه‌ناو ڕەخنه له ئێران دەگرێت و لهوەتای كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسهینیشهوە زمانی گله‌و گازەندەكان توندتر دەبێت تا گه‌یشته ئه‌و ڕادەیهی وەزیری به‌رگری عێراق بڵێت ئێران دوژمنی سه‌رەكی عێراقه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.
یوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوكار به‌ڵێن ساڵح بوو میوانه‌كانیشی نووسه‌ر ڕووناكبیری كورد عه‌لی كه‌ریمی بوو.