پاكستان 18 چه‌كداری گومانلێكراوی سه‌ر به ئه‌لقاعدەیان دەستگیر كردووە. كاربه‌دەستانی دەزگای زانیاری پاكستانی دەڵین ئه‌و گومانلێكراوانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ماوەی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی پونجاب له لاهۆر ی پایته‌خت دۆزراونه‌ته‌وە و گیراون.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیارییانه بووە كه له دوو چالاكی گێری باڵای سه‌ر به ئه‌لقاعدەوە دەست كه‌وتووە و یه‌كێكیان به ڕەگه‌ز خه‌ڵكی ته‌نزانیایه و ناوی ئه‌حمه‌د خه‌ڵفان گه‌یلانی بووە و ئه‌ویتریان شارەزای كۆمپیوته‌ر نه‌عیم پور خان بووە و ئه‌میش خه‌ڵكی پاكستانه. ئه‌وەبوو هه‌ردووكیان له مانگی ڕابوردودا له پاكستان دەستگیركران.
وەزیری ناوخۆی پاكستانیش عه‌بدولرەئوف چاودری دەڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی لێكۆڵینه‌وە له‌گه‌ڵ به‌شی زۆری گیراوەكاندا ئه‌نجام دراوە.
جێی باسه، پاكستان له نزیكه‌وە هاوكاری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و ووڵاته بیانیه‌كانی تر دەكات تاوەكو گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە له ووڵاته‌كه‌یاندا بنه‌بڕ بكرێت.