له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا، یه‌كه‌م گه‌ردەلولی هێریكه‌ینی ئه‌م وەرزەی زەریای ئه‌تڵه‌سی كه ناونراوە هێریكه‌ینی ئه‌ڵیكس سه‌دەها ماڵ و ئوتۆمبیلی كه‌نارەكانی ولایه‌تی كارۆلینای باكووری به لافاوەوە بردووە و هه‌زاران كه‌سی بێ كارەبا كردووە.
بنكه‌ی سه‌رەكی كه‌ش و ئاووهه‌وای نیشتمانی له به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌دا گوتیان هێریكه‌ینی ئه‌ڵیكس به‌ردەوامه و به‌رەو ڕۆژهه‌ڵاتی زەریای ئه‌تڵه‌سی دەڕوات.
سه‌رباری نه‌گه‌یشتنی هێریكه‌ینه‌كه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوەتی و لابردنی هۆشداری له سه‌ریان، دانیشتوانی ناوچه‌كه دەڵێن ئه‌و باو باران و زریانه به شێوەیه‌كی چاوەڕوان نه‌كراو بوونه هۆی ڕوودانی لافاو و نه‌مانی كارەبا له ناوچه‌كه‌دا.
جێی باسه، توانای ئه‌و هێریكه‌ینی ئه‌ڵیكسه نزیكه‌ی 160 كم بوو له سه‌عاتێكدا.