له ماوەی شه‌ڕێكی قورسی نێوان پۆلیسی عێراقی و یاخیبوان له شاری موسڵی باكوری عێراقدا به لایه‌نی كه‌مه‌وە دوانزدە كه‌س كوژراوە.
ئامادەبوانی ڕووداوەكه دەڵێن ئه‌و پێكدادانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دەستی پێكرد كاتێكی كه پۆلیس چاوی به دەیان كه‌سی دەم و چاو داپۆشراو كه‌وتووە، موشه‌ك و هاوەن و كه‌رەسته‌ی تری ته‌قینه‌وە به ناو شارەكه‌دا دەگوێزنهوە.
هه‌روەها، كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە 36 كه‌س له ماوەی ئه‌و پێكدادانه‌دا بریندار بووە.
له هه‌مان كاتدا، ئاژانسێكی هه‌واڵی فه‌رەنسی گوتویه‌تی ته‌نها له چه‌ند ساتێكی كه‌م پێش دەستپێكردنی ئه‌و پێكدادانه بۆمبێكی سه‌رە ڕێگاش له شارەكه‌دا ته‌قیوەته‌وە و تا ئێستا هێچ جۆرە زانیاریه‌كی زیاتر نه‌دراوە.