چه‌كداران له عێراقدا چوار ئوردونی و دوو شۆفێری توركیان ئازاد كردووە كه بۆ ماوەیه‌كه وەك بارمته دەستگیر كرابوون.
له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون، خزم و كه‌سوكاری یه‌كێك له‌و چوار ئوردونیه به په‌یامنێرانی هه‌واڵیان ڕاگه‌یاندووە كه‌وا سه‌رۆكی تیرەیه‌كی شاری فه‌للوجه له عێراقدا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا هه‌وڵی ڕزگار كردنی داون. بڕیارە ئه‌و ئازادكراوانه هه‌ر له لای سه‌رۆكی تیرەكه بمێننه‌وە تاوەكو له كۆتایی ڕۆژدا دەدرێنه‌وە دەست دیپلۆماته ئوردونیه‌كان.
له هه‌مان كاتدا، گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به گروپی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی كه به ڕەگه‌ز خه‌ڵكی ئوردونه، دوو شۆفێری توركیان ئازاد كردووە.
له ماوەی كاسێتێكی ڤیدیۆییدا كه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیرەوە بڵاوكراوەته‌وە، ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارە گوتویانه ئه‌و دوو بارمته گیراوە پاش ئه‌وەی ئه‌و كۆمپانیایه توركیه‌ی له عێراقدا كاریان بۆ دەكرد ڕازی بوون به‌وەی كارەكانیان ڕابگرن ئینجا ئه‌وانه ئازاد كراون.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا چاڵس مه‌كدۆنه‌ف له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.