شاندێكی په‌رله‌مانی ئیتاڵی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گه‌یشتنه كوردستانی عێراق و له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وە پێشوازییان لێكراوە.
به‌ڕێز تاڵه‌بانیش له ماوەی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئیتاڵی كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ئازادیكردنی عێراقدا هه‌بوویانه. له هه‌مان كاتدا، ئه‌و شاندەیه باسیان له بوونی ئه‌و بوار و دەرفه‌تانه كردووە كه له‌وانه‌یه بۆ كاركردنی كۆمپانیا ئیتالیه‌كان له كوردستانی عێراقدا هه‌بێت.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.