سه‌رۆك بوش پلانه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆ چاكسازی ئاسایشی نیشتمانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وەك وەڵامدانه‌وەیه‌ك بۆ ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه كۆمسیۆنی هێرشه‌كانی یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001 كردبوویان.
سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی ئه‌و داوا له كۆنگرس دەكات كه پۆستێكی كارگێڕی دەزگاكانی زانیاری نیشتمانی دروست بكات تاوەكو چاودێری 15 دەزگای زانیاری ووڵاته‌كه بكات. ئه‌و به‌ڕێوبه‌رەش له لایه‌ن سه‌رۆكه‌وە دەست نیشان دەكرێت و به‌رپرسی چاودێریكردنی زانیاریه‌كانی دەرەوە و ناوخۆ دەبێت و ڕاوێژكاری موخابه‌راتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك دەبێت.
هه‌روەها سه‌رۆك دامه‌زراندنی ناوەندێكی دژ به تیرۆرزمی نیشتمانی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌وانه‌شه دامه‌زراندنی ناوەندێكی چاودێری چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی له‌و جۆرە پێویست بێت.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ئه‌مساڵدا فشارێكی زۆری خراوەته سه‌ر بۆ به‌رە و پێشبردنی ئاسایشی نیشتمانی ووڵات.