مه‌لایه‌كی شیعه موسوڵمانه‌كان له عێر‌اق ڕەخنه‌ی له‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گرتووە كه كرابوونه سه‌ر كه‌نیسه‌ی كریستیانه‌كانی عێر‌اق.
ئایه‌توالله عه‌لی ئه‌لسیستانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به تاوان له قه‌ڵه‌م دا‌و بانگه‌شه‌ی عێراقیه‌كانی كرد ڕێز له مافه‌كانی كریستیانه‌كان و كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كانی تر بگرن تاوەكو به ئاشتی و ئاسایشانه پێكه‌وە له عێراقد بژین.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە، سروە عه‌بدولواحدی په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.