Accessibility links

دوامۆڵه‌‌تی كوشتنی یه‌‌كێ له‌‌و حه‌‌وت بارمتانه كه له عیراق گیراون تێپه‌‌ریوه‌‌و هێشتا هیچ هه‌‌واڵێك سه‌‌باره‌‌ت به چاره‌‌نوسی ئه‌‌وه‌‌ی ده‌‌كوژرێت له ئارادا نی یه. - 2004-07-30


ئه‌‌و دوامۆڵه‌‌ته‌‌ی بۆ كوشتنی یه‌‌كێ له‌‌و حه‌‌وت بارمتانه كه له عیراق گیراون تێپه‌‌ریوه‌‌و هێشتا هیچ هه‌‌واڵێك سه‌‌باره‌‌ت به چاره‌‌نوسی ئه‌‌وه‌‌ی ده‌‌كوژرێت له ئارادا نی یه. رێكخراوێك كه ناویان له خۆیان ناوه ئالای ره‌‌ش، سێ ووڵاتی هیندی و سێ كینی و میسریه‌‌كیان به بارمته گرتووه و پێشتر هه‌‌ره‌‌شه‌‌ی ئه‌‌وه‌‌یان كردووه ئه‌‌مرۆ هه‌‌ینی یه‌‌كێكیان ده‌‌كوژن ئه‌‌گه‌‌ر بێتو ئه‌‌و كۆمپانیا كوێتیه‌‌ی كه بارمته‌‌كان كاری بۆ ده‌‌كه‌‌ن كاره‌‌كانی خۆی له عیراق رانه‌‌گرێت. شێخ هاشم ئه‌‌لدلێمی كه ناوبژی له‌‌گه‌‌ل رفێنه‌‌ره‌‌كان ده‌‌كات بۆ ئازادكردنی بارمته‌‌كان گوتویه‌‌تی هیوای هه‌‌یه كه میلیشاكان ئه‌‌و هه‌‌ره‌‌شه‌‌یه‌‌ی خۆیان به ئه‌‌نجام نه‌‌گه‌‌یه‌‌نن. سه‌‌باره‌‌ت به‌‌م بارمته گرتنانه له عیراق كۆلن پاول وه‌‌زیری ده‌‌ره‌‌‌وه‌‌ی ئه‌‌مریكا گوتی ناتوانین رێگه بده‌‌ین ئه‌‌م جۆره ره‌‌فتارانه ببنه رێگر له‌‌به‌‌ر ده‌‌ممان، داواشی له وولاتانی جیهان كردووه هاوهه‌‌لوێست بن له ڕووبه‌‌ڕوو بوونه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌و جۆره تاوانانه.

XS
SM
MD
LG