وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆڵن پاوڵ له سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گهیشتهبهغداو پشتیوانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بۆ حكومه‌تی كاتی عێراق دووپات كرده‌وه و گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه دایه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆتای مانگی یه‌كی سالی دوو هه‌زارو پێنج ئه‌نجام بدرێ. له كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش دا سه‌رۆكی عێراق غازی ئه‌لیاوه‌ر و به‌رێز پاوڵ گوتیان ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی كاتی عێراق و دامه‌زراندنی دیموكراسی له ووڵاته‌كه. له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی عێراق نكۆڵی له‌وه‌كرد كه ڕه‌وشی ئاسائیش له عێراق به رهو خراپی ده‌ڕوات و گوتی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییانه نیشانه‌ی بێ ئومێدی سه‌رهه‌ڵداوان و تیرۆرستانی بێگانه‌یه. به‌ڕێز پاوڵ گه‌وره‌ترین كاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكیه كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ژێرده‌ستی عێراقێكان سه‌ردانی به‌غدا بكات.