سیناتۆر جۆن كێری به شێوەیه‌كی ڕەسمی دەست نیشانكردنی خۆی وەك به‌ربژارێكی پارتی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی قه‌بوڵ كرد.
به‌شداربوان له چوارەم ڕۆژی كۆنگرەی پارتی دیموكراته‌كان له بۆستن تیشك دەخه‌نه سه‌ر ئازایی و به‌هێزی سیناتۆری مه‌ساچوستس و شارەزایی له جه‌نگ‌دا. به‌ڕێز كێری دەڵیت به‌شی زۆری ئه‌و ووتارەی كه به نیازە پێشكه‌شی بكات چاوەڕوان نه‌كراو دەبێت.
هه‌ر له ماوەی دوا خولی كۆنگرەی نیشتمانی دیموكراته‌كان له بۆستن، هاوەڵه‌كه‌ی جۆن ئێدواردسی سیناتۆری ولایه‌تی كارۆلینای باكور به شێوەیه‌كی ڕەسمی خۆی وەك به‌ربژارێكی دیموكراته‌كان بۆ جێگری سه‌رۆك قه‌بوڵ دەكات.
به‌ڕێز ئێدوارد له ماوەی ووتارەكه‌یدا، به‌ڕێز كێری وەك سه‌ركردەیه‌كی به توانا له قه‌ڵه‌م دا كه باوەڕدەكرێت ئیش و كار په‌یدا بكاته‌وە و چاكسازی له بواری ئابووریدا بكات و تیرۆرستان له‌ناو ببات.