ته‌له‌فزیۆنی عه‌رەبی ئه‌لجه‌زیرە ڕادەگه‌یه‌نێت چه‌كداران له عێراقدا كه باوەڕدەكرێت په‌یوەندییان به سه‌ركردەی تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە هه‌بێت شۆفێرێكی لۆری سۆماڵیان فڕاندووە.
ئه‌و چه‌ناڵه كاسێتێكی نوێی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆته‌وە كه تیایدا نیشانی دەدات سێ كه‌سی دەم و چاو داپۆشراو و چه‌ك هه‌ڵگر له پشته‌وەی ئه‌و فڕێنراوە وە وەستاوون كه به دانیشتنه‌وە پاسپۆرته‌كه‌ی پیشان دەدات.
فڕێنه‌ران هه‌ڕەشه‌یان كردووە و گوتویانه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كۆمپانیا كوەیتیه كه ئه‌و شۆفێرە كاری بۆ دەكات كارەكانی ڕانه‌گرێت و له عێراق نه‌كشێته‌وە ئه‌وا ئه‌و فڕێنراوە دەكوژن، به‌ڵام فڕێنه‌ران ناوی ئه‌و كۆمپانیایه‌یان نه‌هێناوە. كاتی فڕاندنی ئه‌م ووڵاتیه سۆماڵیه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوە.