كۆنگرەی نیشتمانی دیموكراته‌كان له سێ یه‌م ڕۆژی كاروبارەكانیاندا، سیناتۆر جۆن ئێدواردز به شێوەیه‌كی سه‌رەكی به دەست نیشان كردنی وەك به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك ڕازی بوو.
له ماوەی ئه‌و كۆنگرەیه‌دا، سیناتۆر ئێداوارد ی ولایه‌تی North Carolina به شێوەیه‌كی سه‌رەكی سه‌رنجی بۆ ڕاكێشرا له كاتێكدا كه نوێنه‌رانی كۆنگرەكه كاریان بۆ هه‌ڵبژاردنی بهربژارەكهیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دەكرد.
هه‌روەها سیناتۆر جۆن كێری له دوا ڕۆژی كۆنگرەكهدا به دەست نیشانكردنی وەك به‌ربژاری سه‌رەكی دیموكراته‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك ڕازی بوو.
لایه‌نگرانی دیموكراته‌كان ڕەخنهیان له سیاسه‌ته‌كانی بوش دەگرن و بانگه‌شه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی به‌ڕێز كێری و یاوەرەكه‌ی دەكه‌ن.