له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ڕادەگه‌یه‌نێت كه له ئه‌نجام هێرشێكی به هاوەن له ناوەندی به‌غدادا سیڤیڵێكی عێراقی كوژراوە و 14 سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان بریندار بوون. هه‌روەها یه‌كێك له‌و هاوەنانه كه‌وتۆته ناو ناوچه‌ی سه‌وزە و بۆته هۆی بریندار بوونی عێراقیه‌كی سیڤێل
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، قسه‌كه‌رێكی وەزارەتی ته‌ندروستی عێراقی گوتویه‌تی چه‌كدارێكی نه ناسراو كاربه‌دەستێكی باڵای نه‌خۆشخانه‌ی مه‌حمودیه‌ی كوشتووە كه دەكهوێته باشوری به‌غداوە.
سه‌بارەت به دوایترین ڕووداوەكانی عێراق، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌خته‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گویگرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.