كۆمپانیایه‌كی ئوردونی كه بۆ له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق كاردەكات كشانه‌وەی خۆیان ڕادەگه‌یه‌نن له پێناو ئازادكردنی ئه‌و دوو كارمه‌ندەی سه‌ر به كۆمپانیاكه‌یان كه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە دەستگیر كرابوون.
به‌ڕێز رامی ئه‌لقوەیسی سه‌رۆكی كۆمپانیای داودی ئوردنی دەڵێت ئه‌وان چالاكیه‌كانیان له عێراق ڕادەگرن و كارمه‌ندەكانیان دەكشێننه‌وە تاوەكو داخوازییه‌كانی یاخیبوان جێبه‌جێ بكه‌ن كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند بوو.
ئه‌وەبوو پێشتر، یاخیبوان هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی ئه‌و دوو شۆفێرە ئوردونیه‌یان كردبوو ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمپانیه‌كه‌یان له عێراق نه‌كشێته‌وە.
پێشتر ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه، خزمان و دۆستانی هه‌ردوو كه‌سی به بارمته گیراویش هه‌ڕەشه‌ی توند و تیژیان له سه‌رۆك و دەسته‌ی به‌ڕێوبردنی كۆمپانیای داود كرد ئه‌گه‌ر هاتوو داخواییه‌كانی یاخیبوان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.